ئەتلەتیکۆ بۆ مان سیتی: بە ئاڵوگۆڕ دەستبەرداری ساوول دەبین

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ئامادەیی دەربڕیوە بە شێوازی ئاڵوگۆڕ دەستبەرداری یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ببێت.

ڕۆژنامەی “تایمز”ی بەریتانی ئاسکرایکردووە، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا یانەی مانچستەر سیتی جموجۆڵی چاوەڕواننەکراوی بۆ ساوول نیگوێزی ئەستێرەی ئیسپانیی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەستپێکردووە.

بەڕێوەبەرانی ئەتلەتی گەیشتوونەتە ئەو بۆچوونەی ئیدارەی سیتیزنس لەڕووی داراییەوە بەهێزترن و ئەگەر بیانەوێت بە بڕێکی زۆر یاریزانەکە لە چنگیان دەردەکەن، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە ناتوانن لە وادەی گواستنەوەکانی هاوینەدا ناوەندکارێکی بەتوانا بۆ پێکهاتەی سیمیۆنی دەستەبەربکەن، لێرەوە بڕیاریانداوە بابەتی گفتوگۆکان بە ئاڕاستەی ئاڵوگۆڕێکی گەورەدا ببەن.

بەپێی سەرچاوەکە، ئینریکی سیریزۆ وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی سیتی نەداوەتەوە، بەڵام ئامادەیی دەربڕیوە بە شێوازی ئاڵوگۆڕ بەرامبەر بێرناردۆ سیلڤا دەستبەرداری ساوول ببێت، ئەوەش دوو ئامانجی گەورە دەپێکێت.

لەلایەک یانە شینە ئاسمانییەکەی ئینگلتەرا لە ساوول دووردەخاتەوە، یان ڕاستەوخۆ یەکێک لە باشترین ناوەندکارەکانی پریمەرلیگ لە جێگەی یاریزانەکەیان دابیندەکەن.

بابەتی پێشتر

کێ لە لیڤەرپوڵ جێگەی ڤایناڵدوم دەگرێتەوە؟

بابەتی دواتر

چێڵسی بە ڕێگەیەکی هونەری گرەوی حەکیمی لە پاریس دەباتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گریلیش مانچستەر سیتی شۆک کردووە

چەندین یانەی گەورە خواستیان لەسەر گواستنەوەی جاک گریلیش یاریزانی یانەی ئەستۆن ڤێلا نیشانداوە، یاریزانەکەش گرنگی بە ئۆفەرەکان نادات.…
Total
0
Share