دی ماریا: پێویستە کریستیانۆ حەزی لە خۆکوشتن بێت، لەبەرئەوەی لەگەڵ ئێمە یاریناکات

ئەنخێل دی ماریا، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان چاوپێکەوتنێک لەگەڵ “تی وای سی”ی ئەرجەنتینی ئەنجامدەدات، ئاماژە بە بابەتی پەیوەندیکردنی مێسی بە پاریس سان جێرمان و چەندین بابەتی دیکە دەکات.

 

یاریکردن لەگەڵ مێسی ئاسانە

“بەلای منەوە یاریکردن لەگەڵ مێسی زۆر ئاسانە، تۆ ڕابکە و ئەویش تۆپ ئاراستەدەکات بۆسەر پێیەکانت، هیچ پاساوێکمان نەما، پەیوەندیم لەگەڵ مێسی زۆر بەهێزە.

 

مێسی لە جیهانێکی ترە

“مێسی لە جیهانێکی ترە، بەرد بگرە ڕوخساری، ڕایدەگرێتەوە وەک ئەوەی هیچ ڕووینەدابێت، هەرگیز کەسێکی وەک ئەوم نەبینیوە، لەگەڵ کریستیانۆ، نێیمار، مباپێ، ڕوونی، ڤان پێرسی، ئیبراهیمۆڤیچ و بنزیمە و بەیل یاریمکردووە، لەڕاستیدا هاوشێوەی لیۆ نەبوون، ئەو نایاب و جیاوازە”.

 

کون ئەگوێرۆ دەیەوێت خۆی بکوژێت، دوای هەموو ئەوانەی کە ڕوویاندا چی بکات؟ لەوەش خراپتر تووشی پێکان بووە

 

کریستیانۆ

“پێویستە کریستیانۆ حەز بە خۆکوشتن بکات کە لەگەڵ ئێمە یاریناکات، جۆر و کوالیتی یاریزانانی پاریس نمونەییە، کۆبوونەوەی ئەو هەموو کوالێتییە شتێکی شازە و بەدرێژایی مێژوو کەم ڕوویداوە، یاریزانە گەورەکان هەمیشە حەزیان بە یاریکردنە لەگەڵ پێکهاتەیەکی وەها، بەخۆشحاڵییەوە کریستیانۆ حەزدەکات لەگەڵماندا بێت، بیهێنن بۆلای مێسی هەموو شتێک باشتر دەبێت”.

 

فشاری هاندەران

“ئاڵتراسی یانە ئازا و جوامێرن، فشاری قورسیان لەسەر دروستکردین، تەنانەت کە لە خولی یانە پاڵەوانەکان کراینە دەرەوە ئوتۆمبێلەکانیان شکاندین، بەخۆشحاڵییەوە ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و یانەکەمان باشتر کاردەکات بۆ پاراستنمان”.

 

ئەگوێرۆ

“کون ئەگوێرۆ دەیەوێت خۆی بکوژێت، دوای هەموو ئەوانەی کە ڕوویاندا چی بکات؟ لەوەش خراپتر تووشی پێکان بووە، دەڵێن چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە (بەپێکەنینەوە)، پێموابێت لەهەمووان دڵتەنگترە”.

 

ئامانجی وەرز

“پابەندین بە ئامانجی سەرەکییەوە کە بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگە، ئێستا و دوای پەیوەندیکردنی مێسی، دەبێت بیپێکین، ئەوەش ئاسان نییە، بەڵام یانەکەمان خاوەنی ستافێکی ڕاهێنانی بەتوانایە،هاوشان لەگەڵ پێکهاتەیەکی بەهێز، بەرچاومان ڕوونە”.

 

لە پاریس بەختەوەرە

“لە ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد هەستمکرد خۆشیان ناوێم، حەزمکرد مانچستەر یونایتد بەجێبهێڵم و کارێکی باشمکرد، ئێستا لە پاریس بەختەوەرم”.

 

دڵنیام مێسی لێرە زیاتر لە کەتەلۆنیا شادمان دەبێت، بەتایبەت دوای ئەو پێشوازییە ناوازەیەی لێیکرا

 

وێنەکەی ئیبێزا

” لە دوورگەی ئیبێزا چاومان بە مێسی کەوت، هاوڕێکەم هەموو شتێکی لەگەڵ بەرشلۆنە بڕاندبووەوە، ئەوکاتە زانیارییەکانی پێوتین، ڕۆژی پێنجشەممە نامەی بۆ ناردم و وتی کە ناوی ئەویان قۆستووەتەوە و بۆندەکەی نوێناکرێتەوە، وتی پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە دەکەم، ڕۆژانێکی ناخۆشی تێپەڕاند، هەموو شتێک لە چرکەیەکدا ئەگەری گۆڕانکاریی هەیە، بە خۆشحاڵییەوە ئێستا دۆخی باشە و ئارامە”.

 

لە کەتەلۆنیا باشتر

“دڵنیام مێسی لێرە زیاتر لە کەتەلۆنیا شادمان دەبێت، بەتایبەت دوای ئەو پێشوازییە ناوازەیەی لێیکرا، پێموایە دەزانێت چی دەکات، دەزانێت چی دەیجوڵێنێت و چ پاڵپێوەنەرێکی هەیە، خەڵکی ئێرە هەموو ڕاهێنان و یارییەک ئامادەن بۆ هاندان و پاڵپشتیکردنی، هەر بەهۆی ئەوەوە ڕۆژانە 200 کەس لە دەرەوەی یاریگا کۆدەبنەوە و چاوەڕوانمان دەکەن”.

بابەتی پێشتر

گالاکتیکۆسی سێیەمی ڕیاڵ بە ستایلی مێسی دەبێت

بابەتی دواتر

ڕۆژئاوای کوردستان داوای هاوکاری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share