خەڵاتەکە بۆ بنزیمەیە و دوو گۆڵی ماوە کریستیانۆ تێپەڕ بکات

لەم وەرزەدا کەریم بنزیمەی فەرەنسی ئاستێکی خەیاڵیی پێشکەش کردووە، هۆکاری سەرەکی بووە بۆ گەیشتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بەپێی داتا و ئامارەکانی (ئۆپتا)، کەریمی فەرەنسی تاوەکوو ئێستا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا 15 گۆڵی تۆمار کردووە، بە تۆمارکردنی دوو گۆڵی دیکە ڕێژەکە بۆ 17 گۆڵ لە یەک وەرزدا بەرز دەکاتەوە، بەو ژمارەیەشەوە لەگەڵ ڕیکۆردی پێشووی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەک خاوەن زۆرترین گۆڵ لە یەک وەرزی چامپیۆنزلیگ هاوتا دەبێتەوە.

کریستیانۆ لە وەرزی 2013/2014 توانیویەتی بە درێسی ڕیاڵەوە 17 گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکان تۆمار بکات، کە بەرزترین ڕێژەیە یاریزانێک لە یەک وەرزی خولە ئەوروپییەکەدا تۆماری دەکات.

بنزیمە بە 15 گۆڵەوە خەڵاتی گۆڵکاری چامپیۆنزلیگیشی یەکلایی کردووەتەوە، بەو پێیەی نزیکترین ڕکابەرەکانی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و کریستیان هالەرن لە یانەکانی بایرن میونشن و ئەیاکس ئەمستەردام (13 بە 11 گۆڵ)، هەر دوو یاریزانەکەش ماڵئاوایییان لە خولەکە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌یه‌کسانبوون به‌رامبه‌ر غه‌ڕناته‌ چانسێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 20ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share