ڕیاڵ مەدرید ڕەتیدەکاتەوە و میدیاکان دەنوسن: ئالێگری ڕێککەوتووە

یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێککەوتن لەگەڵ ڕاهێنەری جێگرەوەی زینەدین زێدان ڕەتدەکاتەوە، لەبەرامبەردا میدیاکانی ئیتاڵیا وردەکاری ڕێککەوتنی نێوان فلۆرنتینۆ پێرێز و ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری ئیتاڵی بڵاودەکەنەوە.

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە، کە تاوەکو ئێستا داهاتووی زینەدین زێدان یەکلایینەکراوەتەوە و لەگەڵ هیچ ڕاهێنەرێکی دیکەشدا ڕێککەوتنیان نەکردووە.

لە بەرامبەردا ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ماوەی دوو هەفتەیە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە لەگەڵ ئالێگری کەوتووەتە سەرهێڵ و جەمسەرەکان بە ڕێککەوتنی کۆتایی گەیشتوون.

بەپێی سەرچاوەکە، ئالێگری لەگەڵ سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێککەوتووە بۆ دوو وەرز پۆستی ڕاهێنەری شاهانە وەربگرێت، لەدوای ئەو وادەیەش مافی ئەوەی دەبێت وەرزێکی دیکە گرێبەستەکە نوێبکاتەوە.

لەو ماوەیەدا ڕاهێنەرە کارامەکەی ئیتاڵیا ساڵانە بڕی 10 ملیۆن یورۆ موچە بەدەستدەهێنێت، ئاشکراکردنی بۆندەکەشی بەفەرمی دەکەوێتە دوای کۆتاییهاتنی چالاکییەکانی وەرزی 2020/2021 و دەستپێکی وەرزی نوێ.

بەرامبەر بەم زانیارییانە، ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرت نوسیویەتی، ” دوای ئاشکراکردنی بۆندی ئالێگری و ڕیاڵ، یانەی یوڤانتۆس ڕێککەوتنی لەگەڵ زینەدین زێدان ئاشکرادەکات”.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

كەسێك بە تۆمەتی پەلاماردانی هاوڵاتییەك و ڕفاندنی ئۆتۆمبێلەكەی دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share