ناسڕ خلێفی هێرشی کردە سەر پێرێز و خولی سوپەری ئەوروپی

سەرۆکی پاریس سان جێرمان و سەرۆکی ڕایەڵەی یانەکانی ئەوروپا، ناسر خلێفی هێرشی توندی کردە سەر یانە ڕێکخەرەکانی خولی سوپەری ئەوروپی، کە پێکهاتوون لە ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و یوڤانتۆس.

خلێفی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە، “ئەو سێ یانەیە دەزانن کە هیچ دەرفەتێک نییە بۆ سازکردنی سوپەر لیگ، خەڵک لە ئۆکرانیا دەمرن و شوێنی خەوتنیان دەست ناکەوێت، بەڵام ئێمە بۆ سوپەر لیگ شەڕ دەکەین”.

هەروەها دەڵێت، “کێشەکە ئەوەیە کە یانەکانی سوپەر لیگ سەقامگیرییان نییە، دیدێکی دارایی درێژخایەنیان نییە، بۆ نموونە بەرشەلۆنە یانەیەکی ڕێکخەرە، بەڵام قەرزدارە بە بڕی 1.5 ملیار، ئەوە گونجاوە؟، من دەمتوانی تەنیا بە بەشداریکردنم لە خولەکە چەکێک بۆ 400 ملیۆن یۆرۆ بە دەست بهێنم، بەڵام من وتم، نەخێر”.

هەروەها دەڵێت، “پێرێز لە کاتی یاریی نێوان پاریس و ڕیاڵ لە چامپیۆنز لیگ، قسەی لەگەڵ کردم و پێی وتم دەبێت بگەینە ئاستێک کە بتوانین قسەت لەگەڵ بکەین، منیش پێموت، خۆشحاڵم بە قسە کردن، بەڵام ئەگەر ئەو لە پشتەوە کار بکات، من حەز بەوە ناکەم”.

خلێفی و پاریس سان جێرمان، یەکێک بوون لەو یانە و کەسایەتییانەی دژی بیرۆکەی خولی سوپەر لیگ وەستانەوە، نەک هەر ئەوە، بەڵکوو لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا توانیان شکست بە پرۆژەکە بهێنن.

بابەتی پێشتر

فیفا لە بیرۆکەی مۆندیالی دوو ساڵە پەشیمان بووەوە

بابەتی دواتر

بەڕازیل گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندیی فیفا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کریستیانۆ: هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم

ئەفسانەی پۆرتوگالی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریی ژمارە 181ی بەدرێسی وڵاتەکەیەوە ئەنجامدا و ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد. “دۆنی پۆرتوگال” لەدوایین ڕووبەڕووبوونەوەی…
Total
0
Share