سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرنتینۆ پێرێز لەگەڵ پلانی سوپەرلیگ پلانی یەدەگیشی ئامادەکردووە، بەهۆیەوە لە هاوینی 2021 جموجۆڵی هەژێنەر ئەنجامدەدات.
ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، فلۆرنتینۆ پیرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە کەسایەتیەکی بازرگانی وەرزشییە و پلانەکانی هەمیشە ستراتیجی بوون، هیچ مەودایەکی بۆ هەڵە و شکست نەهێشتووەتەوە، بۆیە لەگەڵ پلانی ڕێکخستنی خولی سوپەری ئەوروپی، پلانی یەدەگیشی بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان داڕشتووە.
بەپێی مارکا، پلانی (B) “قرشە سپیەکە” لە هاوینی 2021وە دەستپێدەکات، پێکدێت لە کڕینی مباپێ و هالاند لە ماوەی دوو وەرزدا، یەکێکی دیکەش لە جموجۆڵەکانی بریتی دەبێت لە یەکلاییکردنەوەی پێگەی ڕامۆس و زێدان و یەکەم بۆندی واژووکراوی هاوینەشی بریتی دەبێت لە گواستنەوەی داڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسایی لە یانەی بایرن میونشنەوە.
بەم شێوەیە سەرۆکە ناودارەکە دووبارە لە ڕووە بازرگانییەکانەوە کاریگەری دروستدەکات، چونکە داهاتی یانە لە 900 ملیۆن یورۆوە بۆ 600 دابەزیوە و ئەگەر پلانەکانی بەبێ کێشە بەڕێبکات، لە هاوینی 2022 هەمان داهات و سەرمایەی ساڵانی پێش قەیرانی کۆرۆنا بەدەستدەهێنێتەوە.