(ڤیدیۆ) ئینتەرمیلان لوتکەی کالچیۆی گرت و لوکاکۆ لەگەڵ کریستیانۆ هاوتا بووەوە

ئینتەرمیلان لوتکەی خولی ئیتاڵیای گرت و پێش میلان کەوت

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 22ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر لازیۆ تۆمارکرد.

ئینتەرمیلان لە جوسێپی میاتزا میوانداری یانەی لازیۆی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی کوڕانی کۆنتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی نێراتزۆری لە خولەکەکانی 22 و 45 و 64 لەلایەن ڕۆمێلو لوکاکۆ (دوو گۆڵ) و لاوتارۆ مارتینێز، گۆڵەکەی لازیۆ لە خولەکی 61 لەلایەن گۆنزالۆ ئیسکالانتییەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/ylj61w

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئینتەر ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 50 و بە جیاوازی خاڵێک پێش ئەی سی میلانی ڕکابەری کەوت و لوتکەی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیای گرت، لە بەرامبەردا هەڵۆکانی پایتەخت بە 40 خاڵەوە لە پلەی شەشەمەوە بۆ حەوتەم دابەزین.

ڕوبەڕوبوونەوەکە بۆ ڕۆمێلو لوکاکۆی هێرشبەری بەلجیکی ئینتەرمیلان تاموچێژێکی تایبەتی هەبوو، توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و لە ڕیزبەندی گۆڵکارانی کالچیۆ لەگەڵ کریستیانۆی پۆرتوگالی گۆڵکاری خولەکە هاوتا ببێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئێڤەرتۆن 0-2 فولهام

بابەتی دواتر

"ئیسرائیل هەوڵی بۆردوومانكردنی دیمەشقی داوە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share