ئالێگری و یوڤانتۆس، یەک یاریزانی نوێ و پێکهاتەیەکی جیاواز

ڕاهێنەری نوێی یانەی یوڤانتۆس، ماسیمیلیانۆ ئالێگری پلانی داڕشتووە وەرزی داهاتوو یاریزانێکی نوێ تێکەڵ بە پێکهاتەکەی بکات.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی نزیک لە یانەی یوڤانتۆس بڵاویکردووەتەوە، بۆ وەرزی 2021-2022 ئالێگری داوای گواستنەوەی مانوێل لوکاتێلی یاریزانی یانەی ساسولۆی کردووە.

لەڕووی هونەریشەوە ئالێگری سیستم و پلانی یاریکردن دەگۆڕیت بۆ (4-2-3-1)، لە پێگەی گۆڵپارێز کێشەی لەگەڵ بەردەوامبوونی چێزنی نییە، لە هێڵەکانی دیکەشدا گۆڕانکاری گەورە و چاوەڕوانکراو ئەنجامدەدات.

لە هێڵی بەرگری هەریەک دانێلۆ لە باڵی ڕاست و ئەلێکس ساندرۆ لە باڵی چەپ هاوشێوەی ڕابردوو بەکاردەخاتەوە، لە پێگەی سەنتەری بەرگری جۆرجیۆ کیلینی بەردەوامدەبێت، لە جێگەی لیۆناردۆ بونۆچی-ش، ماتیاس دی لێختی هۆڵەندی دەبێتە یاریزانی سەرەکی.

لە هێڵی ناوەند، مانوێل لوکاتێلی لە پێگەی ڕۆدریگۆ بێنتانکور بەگەڕدەخات، ئەدریان ڕابیۆ دەکاتە یاریزانی سەرەکی و ماککینی ئەمریکی دەخاتە سەر کورسی یەدەگ، هەروەها خوان کوادرادۆی کۆڵۆمبی لە پێگەکەی خۆیدا (ناوەند) بەردەوامدەبێت.

لە پێگە هێرشبەرییەکان، پاولۆ دیبالا دەگەڕێنێتەوە و کولوسێڤیسکی دەخاتە سەر کورسی یەدەگ، لە باڵی هێرشبەری چەپ فیدریکۆ کیێزا و لە پێگەی هێرشبەری سەرەڕم کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەکاردەخرێن، واتا ئەلڤارۆ مۆراتا دەبێتە یاریزانێکی جێگرەوە و لەهەندێک خول و لە حاڵەتی پێکانی سیانەی هێرشبەری سەرەکیدا، یاریپێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کیریۆس یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی تێنسی کرده‌ ده‌ره‌وه‌

ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی ئوسترالی، نیک کیرۆس له‌ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئه‌مریکا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر دانیێل میدڤیدێڤی ڕووسی تۆمارکرد.…
Total
0
Share