چوارشەممە بەرشلۆنە ئالڤێس بە ڕاگەیاندنەكان دەناسێنێت

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ئاشكرایكرد، ڕۆژی چوارشەممە، دانیال ئالڤێس-ی بەڕازیلی بە ‏هاندەران و ڕاگەیاندنەكان دەناسێنێت.‏

ئالڤێسی تەمەن 38 ساڵ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە ڕێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ ‏یانەی بەرشلۆنە و بەخۆڕایی پەیوەندی بە ڕیزەكانیەوە كرد.‏

ئالڤێس پێشتر لە ساڵی 2008 تا 2016 یاریی بۆ یانەی بەرشلۆنە كردووە و دواتر ‏ڕیزەكانی جێهێشتووە.‏

بڕیاڕە ڕۆژی چوارشەممە لەبەردەم هاندەران، ئالڤێس لەناو كامپ نو پێشكەش بە هاندەران ‏و ڕاگەیاندنەكان بكات.‏

دانیال ئالڤێس تا گواستنەوەی زستانە ناتوانێت بەشداریی یارییەكانی بەرشلۆنە بكات، بەڵام ‏لە ئێستادا ئیدارەی بەرشلۆنە هەوڵەكانی خستۆتە گەڕ و گفتوگۆكانی لەگەڵ یەكێتیی تۆپی ‏پێی ئیسپانیا دەستپێكردووە، تا ڕێگەی بدەن لە هەفتەی داهاتووە یاریی بكات، بیانووەكەش ‏ئەوەیە كە ئالڤێس بێیانە بووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ی به‌رشلۆنه به‌ته‌مایبوو ڕیاڵ مه‌درید ڕفاندی

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه‌، که به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتووبوون له گواستنه‌وه‌ی ئێندریک، هێرشبه‌ری یانه‌ی پاڵمێراس. به‌پێی…
Total
0
Share