ئەندامێکی سوپای پاسداران لەلایەن حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە کوژرا

دوێنێ 16 ی نیسان، لە ڕوداوێکی تەقەکردندا لە شاری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژرا و ئەمڕۆش گروپێکی نزیک لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەرپرسیارێتی ڕوداوەکەی لە ئەستۆگرتووە.

هەڵۆکانی زاگرۆس کە گروپێکی چەکدارییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دوای بەرپرسیارێتی ڕوداوەکە ئاشکرایان کردووە، “ئەو کەسەی کوژراوە ناوی عوسمانی حاجی حوسێنییە و نزیکەی 20 ساڵە لەناو سوپای پاسداراندایە، هاوکات پێشمەرگەیەکی دیموکراتیشی کوشتووە”.

ڕاگەیەندراوی گروپەکە ئاماژە بەوەدەکات، “ئەو ئەندامەی سوپای پاسداران کە کوژراوە پێشتر بە دەمی خۆی ڕایگەیاندووە کە پێشمەرگەیەکی دیموکراتی کوشتووە”.

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، خاوەنداری لە گروپی “هەڵۆکانی زاگرۆس” دەکات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەرکی چالاکی ناوخۆیی بەو گروپە سپێردراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لاینێکی پردی تاسڵوجە بە ئاڕاستەی بازگەکە بەربەستکراوە. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی…
Total
0
Share