ئەژین ئەحمەد: ژینگەی هەولێر مەترسییەکی گەورەیە لەسەر دانیشتووانی شارەکە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە وتارێکدا ئاماژەی بە پیسبوونی ژینگەی ھەولێر کردووە و دەڵێت، “بووەتە مەترسییەکی گەورە لەسەر دانیشتووانی شارەکە و ستانداردی ھێڵی سووری پیسبوونی ژینگەیی جیھانی تێپەڕاندووە”.

ئەژین ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە وتارەکەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو بەپێی دوائامارەکان شاری ھەولێر خاوەنی پیسترین ژینگەیە لە عێراق ، ھۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زۆری ئەو کارگە و پاڵاوگە یاسایی و نایاساییانەی کە لەدەوروبەری ھەولێر بوونیان ھەیە و مەرجی ژینگەییان تێدانیە، ئەمە جگە لەچەند ھۆکارێکی تری وەک ماددە پلاستیکییەکان و زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێل و ئەو سوتەمەنییانەی کە بەکاردەھێنرێن”.

باسی لەوەشکردووە، بەپێی دوا ئامارەکانی تەندروستی رێژەی 50%ی توشبووانی شێرپەنجە لەشاری ھەولێرن، چونکە شارەکە ستانداردی ھێڵی سووری پیسبوونی ژینگەیی جیھانی تێپەڕاندووە، و پزیشکان ئاماژە بەوەش دەکەن جگە لەشێرپەنجە چەندین نەخۆشی دیکەی وەک هەناسەتوندی و هەستیاریی پێست و قوڕگ و لوت و چاو، هۆکارەکانیان هەر پیسبوونی ژینگەی شارەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: ژمارەیەك داواكراوی هەڵهاتوو دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا چەند داواکراوێکی هەڵهاتوو لە یاسا دەستگیركراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكە بە…
Total
0
Share