ئاگر لە کارگەیەک کەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە نهۆمی دووەمی کارگەیەکی دروستکردنی نان لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانییەوە توانرا کۆنتڕۆڵبکرێت.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لە کارگەیەکی دروستکردنی نان لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد کەوتەوە و دوای گەیشتنی تیمەکانمان توانرا کۆنتڕۆڵبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی دەرهێنانی ئەو دوکەڵەن کە لەناو کارگەکە کۆبووەتەوە، ئاگرەکەش جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share