دابەزینی کێشی بەدەل بەرواری دەبێتە ڕەخنە لە وەزارەتی تەندروستی

وێنەی بەدەل بەرواری پێش زیندان و دوای زیندان

تۆڕی پاراستنی تەندروستیی گشتی، ڕەخنەی توند ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەکات بەوەی مامەڵەی نەگونجاو لەگەڵ بەدەل بەرواری کراوە، کە بووەتەهۆی دابەزینی کێشی لەشی.

تۆڕەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا دەڵێت، ” بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕەکەمان کەوتووە، بەدەل بەرواری و هاوڕێکانی بە شێوەیەکی ناتەندروست و نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە لە زینداندا”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە تۆڕەکە دەڵێت، ” هەر بە گوێرەی ئەو وێنانەی مامۆستا بەدەل کە پێش و پاش زیندان لە بەردەستن دەریدەخەن کە ئەو زیندانییە چەند کێشی دابەزیووە و دیارە کە مامەڵەی ناتەندروستی لەگەڵ کراوە، وەزارەتی تەندروستی دەبێت بە بێ جیاوازی و بەبێ لەبەرچاوگرتنی هۆکاری گرتن، خزمەتی تەندروستی شیاو پێشکەشی زیندانیان بکات، بەڵام دیارە کە وەزارەت لەم ئەرکەی شکستنی هێناوە و پێدەچێت بە هۆکاری سیاسی، مامۆستا بەدەل و هاوڕێکانی لە خزمەتی تەندروستی بێبەشکرابێت”.

دادگای هەولێر بڕیاریدا بە سزادانی چەند زیندانیكراوی بادینان بۆ ماوەی ساڵێك، بەڵام بەهۆی ئەوەی زیاتر لە ساڵێكە لە زینداندان، ئازادکران.

بەدەل بەرواری یەکێک لەو زیندانیانەی بادینان بوو کە ئازادکرا، دوای ئازادکردنی دابەزینی کێشی لەشی بووە جێگەی سەرنجی هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: هۆکاری دواکەوتنی مووچە درەنگ ناردنی لیستی مووچەیە بۆ بەغداد

شیروان میرزا، ئه‌ندامی خولی پێشووی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێك لە هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی مووچه‌ لە به‌غدادەوە،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هێزە ئەمنییەكانی كرد كە ماندوونەناسانە لە خەمی پاراستنی ئارامیی هاوڵاتییاندان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و…
Total
0
Share