دێوەزمەکەی وڵڤەر.. لە لوتکەوە بۆ خراپترین ئاست !

ئاداراما تراوری لەم وەرزەدا تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە

ئەستێرەی هەڵکشاوی ئیسپانیا و یانەی وڵڤەرهامپتن، ئاداما تراوری لەم وەرزەدا خراپترین ئاستی پێشكەشکردووە و یانە خوازیارەکانی لێی بەگومانن.

وەرزی ڕابردوو تراوری ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد و سەرنجی چەندین یانەی گەورەی وەک مانچستەر سیتی و یونایتد و یوڤانتۆس و بەرشلۆنەی بەلای خۆیدا ڕاکێشا، زۆرینەی یانەکان ئامادەبوون بۆندی گونجاوی پێشکەشبکەن.

“دێوەزمەکەی وڵڤەر” لە وەرزی 2019/2020 لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان بەشداری 54 یاریکرد و 3834 خولەک یاریکرد، تۆمارکەری شەش گۆڵ و ڕەخسێنەری 12 گۆڵی دیکە بوو، لە ڕووی هونەری و وەرزشیەوە وەک یەکێک لە باشترینەکانی پریمەرلیگ دەرکەوت.

تراوی لەم وەرزەدا ئاستی دابەزیوە

لەم وەرزەدا (2020/2021) ئاستی یاریزانە ڕەش ئەسمەرەکە گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، شارەزایان پێیان وایە بە خراپترین ساتەکانی ژیانی وەرزشییدا تێپەڕدەکات، بەوپێیەی تاوەکو ئێستا بەشداری 29 یاریی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکاندا کردووە، تۆمارکەری تەنها گۆڵێک بووە و هیچ گۆڵێکی نەڕەخساندووە.

بە تەنها لە خولی نایابی ئینگلیزی تراوری بەشداری 25 یاریکردووە، هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نەبووە، سێ یاری لە جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا کردووە و تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە، یارییەکیشی لە جامی ڕایەڵەی یانەکانی ئینگلتەرا ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس به‌ دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ بۆلۆنیای برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 18ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر بۆلۆنیا تۆمارکرد. بۆلۆنیا…
Total
0
Share