باوکی هالاند لە سندووقی کەسایەتییە ناودارەکان دەرکرا

شەوی ڕابردوو دوای تۆمارکردنی گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە لەلایەن مانچستەر سیتی-یەوە، تیمی ئاسایشی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ناچاربوون باوکی هالاند لە سندووقی کەسایەتییە ناودارەکان دەربکەن.

چیرۆکەکە بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە کە کێڤن دی برۆین گۆڵی یەکسانکردنەوە (1-1) بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید تۆماردەکات، لەو کاتەدا ئیڵفی هالاندی باوکی ئێرلینگ هالاند دەستدەکات بە ئاهەنگگێڕان و سووکایەتیکردن بە ستافی هونەریی ڕیاڵ مەدرید و ئامادەبووان لە ناوچەی کەسایەتییە ناودارەکان.

بەو هۆیەوە “گارد”ی تایبەتیی یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ”، بۆ پاراستنی گیانی، ناچاردەبن دووریبخەنەوە.

لەو بارەیەوە باوکی یاریزانەکە لە تویتەرەوە نووسیویەتی، “هاندەرانی ڕیاڵ دڵخۆش نەبوون بە گۆڵەکەی دی برۆین، ئێمەش ئاهەنگمان دەگێڕا و ناچاربووین بۆکسی کەسایەتییەکان بەجێبهێڵین.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ ڤێلانس داماڵی و له‌پله‌ی سێیه‌مدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 19ی خولی نایابی ئینگلیزی ڕووبه‌ڕووی بێرنڵی بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد. ئەمڕۆ یه‌کشەممە،…
Total
0
Share