ڕامۆس شایستەی ناسناوی باشترین بەرگریکاری مێژووە؟ هاندەران وەڵامدەدەنەوە..

بەرگریکار و کاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید، سێرجیۆ ڕامۆس بە ئاستە ناوازەکەی سەرنجی زۆرینەی هاندەرانی تۆپی پێی ڕاکێشاوە و وەک یەکێک لە باشترینەکانی مێژوو ناودەبرێت.

ڕامۆس ماوەی 15 ساڵە لە ڕیزەکانی یانەی شاهانەی مەدرید یاریدەکات، لەو ماوەیەدا وەک باشترینی مەدرید دەرکەوتووە، بەڵام لە پێگەکەی خۆیدا و لەسەر ئاستی مێژوو کێبڕکێی چەندین ناوداری وەک باریزی و بیکنباوەر و کاناڤارۆ دەکات، تاوەکو ئێستا نەزانراوە ئایا هاندەران بەباشترینی مێژووی دەزانن، یان نا.

بۆ ئەم مەبەستە گۆڤاری فرانس فوتباڵی بەخشەری خەڵاتی باڵۆندۆر، ڕاپرسییەکی لە ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی یانەکەوە ئەنجامداوە و تیایدا پرسیار دەکات: ئایا ڕامۆس باشترین سەنتەری بەرگریە لە مێژووی تۆپی پێدا؟

لە ڕاپرسییەکەدا 7113 دەنگدەر بەشدارییانکردووە (تاوەکو ئێستا)، لەسەدا 68 بە بەڵێ و لەسەدا 32 بە نەخێر دەنگیانداوە، واتا زۆرینە بە باشترین بەرگریکاری مێژووی دەزانن، لە کاتێکدا بەرگریکارە پۆڵایینەکەی مەدرید لە لیستی پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی باڵۆندۆری مێژوویی ڕکابەری چەندین ئەفسانەی وەک فرانکۆ باریزی، فرانز بیکنباوەر، فابیۆ کاناڤارۆ، مارسێل دوسایی، ڕۆناڵد کومان، بۆبی مۆر، دانیال پاسارێلا، ماتیاس زامەر دەکات.

ڕامۆس لە 2005وە تاوەکو ئێستا 657 یاری زیاتری بۆ ڕیاڵ مەدرید کردووە، تۆمارکەری 100 گۆڵ و 39 ئەسیست بووە، هەروەها 22 نازناوی چنیوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) زڵاتانی گۆڵکار ناپۆلی کوتا به‌زه‌ویدا و میلانی گه‌ڕانده‌وه‌ لوتکه‌ی کالچیۆ 

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا، یانه‌ی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر ناپۆلی تۆمارکرد.…
Total
0
Share