وادەی گەڕانەوەی ڕامۆس بۆ پێکهاتەی ڕیاڵ ئاشکراکرا

سێرجیۆ ڕامۆس لە سەرەتای مانگی ئازاری 2021 لە پێکان دەگەڕێتەوە

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی وادەی گەڕانەوەی سێرجیۆ ڕامۆسی کاپیتانۆ و بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی لە پێکان ئاشکراکرد.

دوو هەفتە لەمەوبەر ئەفسانەی بەرگریکارانی مێرەنگی نزیکبوو لە پێکان بگەڕێتەوە، بەڵام دووبارە تووشی پێکانێکی نوێ هات و ناچاربوو نەشتەرگەری لە بەستەرەکانی ئەژنۆی ئەنجامبدات، وادەی دوورکەوتنەوەشی بە مانگێک بۆ دوو مانگ خەمڵێنرا.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لەم بارەیەوە نوسیویەتی، ڕامۆس لە تەمەنی 34 ساڵیدا خاوەنی ورەیەکی پۆڵایینە و بەوپەڕی هێزەوە ڕاهێنانی جەستەیی دەکات و لەهەمان کاتدا چارەسەر وەردەگرێت بۆ ئەوەی بە خێرایی بگەڕێتەوە ناو یاریگاکان.

بەپێی ئەو بەرەوپێشچوونەی جەستەی ڕامۆس بەخۆیەوە بینیوە، پزیشکانی مێرەنگی پێشبینیانکردووە 13ی مانگی ئازار لە ڕوبەڕوبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر ئیڵچی لە چوارچێوەی کێبڕکێکانی خولی ئیسپانیا بگەڕێتەوە.

ئەگەر لەو ماوەیەدا کاپیتانۆ لە قۆناغی چارەسەر و گەڕانەوە سەرکەوتووبێت، بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرانبەر ئاتالانتا بەشداری دەکات، کە بڕیارە لە 16ی ئازاری 2021 لە دی ستیفانۆ ستادیەم ئەنجامبدرێت.

هەروەها یاری دێربی گەورەی مەدرید لە نێوان ڕیاڵ و ئەتلتی یەکێکی دیکەیە لەو ڕوبەڕوبوونەوانەی ڕامۆس لەتوانایدا دەبێت یاری تێدابکات (حەوتی ئازار).

بابەتی پێشتر

هەولێر.. لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل شەڕەتەقە لەنێوان دوو دراوسێ دروست بووە

بابەتی دواتر

جوتیار عادل: دڵنیاین لەگەڵ بەغداد دەگەینە ڕێككەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمان و بایرن گەیشتوونەتە بنبەست

یاریزانی فەرەنسی، کینگسلی کومان داواکاری خەیاڵیی لە یانەی بایرن میونشن هەبووە و بەوهۆیەوە گفتوگۆکردن بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕاگیراوە.…
Total
0
Share