دوو گەنجی کورد کەوتنە ڕوبارێکەوە و خنکان

دوو گەنجی خەڵکی “گۆڕەشێر”ی سەربە شاری سەردەشت، دوای ئەوەی کەوتوونەتە ئاوی ڕوباری “قاسمە ڕەش”ەوە خنکاون و تەرمەکانیان دەرهێنراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو دوو گەنجە ئێوارەی ڕۆژی شەممە 20 ی شوبات، لە کاتێکدا سەرقاڵی کاسپیکردن بوون لە نێوان سەردەشت و ناوچەی پشدەر لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی نالەباری کەش و هەواوە کەوتوونەتە ڕوبارەکەوە و ڕەقبوونەتەوە.

ئەو دوو گەنجە ناویان ئەبوبەکر محەمەدی تەمەن 35  ساڵ و ئەسکەندەر محەمەد تەمەن 29 ساڵە و هەردوو گەنجەکە خێزاندار بوون و خاوەندی چەند منداڵێکن.

ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەوە ئاشکرا دەکەن، “کە ئەو کەسانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێکراوە و لە ترس و دڵەڕاوکێدا کەوتوونەتە ڕوبارەکەوە، بەڵام بەهۆی نالەباری کەش و هەوا و بەفر و بارانەوە ڕەقبوونەتەوە”.

لەگەڵ ئەو دوو گەنجەدا چەند کاسپکارێکی دیکەش هەبوون و ئەوانیش هەوڵی خۆ ڕزگارکردنیانداوە لە دەستی هێزە ئەمنییەکان و بەشێکیان بریندار بوون.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوتی عێراق: كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بەرەو چارەسەربوون دەڕۆن

بابەتی دواتر

وەزیری ناوخۆ: ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی دۆخی کۆرۆنا و ڕێکارە نوێیەکان دەدەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share