گرێبەستی کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی داهات هەڵوەشێندرایەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا گرێبەستی کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی داهاتی هەڵوەشاندەوە.

ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگادا بابەتی گرنگ کە تێیدا گفتوگۆی لەسەر کرا و بڕیاری لەبارەوە درا، بابەتی گرێبەستی نێوان سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی رسومات و داهات بوو بە تایبەت داهاتی خۆڵ و خاشاک”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “کۆبوونەوەکە بە بەشداری نوێنەری یاسایی سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی و نوێنەری پلاندانان و بەدواداچوونی شارەوانی بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی بەڕێزان روونکردنەوەیان بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنەکەدا، دوای گفتوگۆیەکی زۆر گەیشتینە چەند خاڵێك”.

باسی لەوەش کرد، “ئەو بابەتانەی لە دادگاوە بڕیاری لێوەدەدرێت، پێویستە ئێمە پشتیوانی بکەین، ناتوانین رەتیبکەینەوە، بۆیە ئێمەش پاڵپشت بە بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، داواکاری گشتی، بە زۆرینەی دەنگ بڕیارماندا گرێبەستەکانی نێوان کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی داهات و سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵبوەشێنینەوە، سەرۆکایەتیی شارەوانی بۆ کۆکردنەوەی ئەو داهاتانە رابسپێرین”.

وتیشی، “رەنگە سەرۆکایەتی شارەوانی لە ئێستادا پێویستیان بە فەرمانبەر بێت، کە خۆیان دەڵێن پێویستیان بە 70 فەرمانبەرە بۆ کۆکردنەوەی داهاتەکان، ئێمە پێشنیاردەکەین، ئەو 12%ی جاران بۆ کۆمپانیاکە دەگەڕایەوە، بۆ دامەزراندنی ئەو ژمارە فەرمانبەرە خەرجبکرێت کە شارەوانی پێویستی پێیەتی”.

بابەتی پێشتر

دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست

بابەتی دواتر

نەعلەکانی ستیڤ جۆبز بە 218 هەزار دۆلار فرۆشرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share