بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی:
ئومێدی سەرکەوتنت لە ئەرک و کارە ڕێکخراوەییەکان بۆ دەخوازین

بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كرد بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

لە پەیامەكەیدا بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، “بەڕێز: کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی، بە بۆنەی ھەڵبژاردنت وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزباییت لێدەکەین و ئومێدی سەرکەوتنت لە ئەرک و کارە ڕێکخراوەییەکان بۆ دەخوازین”.

بزوتنەوەی گۆڕان، هەڵبژاردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە گۆڕانكاری ناودەبات و ڕایگەیاندووە، “ھیواخوازین ئەم گۆڕانکارییە ھاندەری تەبایی و کاری پێکەوەیی بێت بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و ئیدارەدانێکی باشتر کە لە ئاست چاوەڕوانییەکانی ھاوڵاتییان بێت”.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێز: کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی

بە بۆنەی ھەڵبژاردنت وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزباییت لێدەکەین و ئومێدی سەرکەوتنت لە ئەرک و کارە ڕێکخراوەییەکان بۆ دەخوازین.

ھیواخوازین، ئەم گۆڕانکارییە ھاندەری تەبایی و کاری پێکەوەیی بێت بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و ئیدارەدانێکی باشتر کە لە ئاست چاوەڕوانییەکانی ھاوڵاتییان بێت.

بزوتنەوەی گۆڕان

31ی 8ی 2022

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: هەر قەزایەک داوای بەپارێزگابوون دەکات کێشەمان لەگەڵی نییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆری ویستووە و دەشڵێت، هەر قەزایەکی…
زیاتر ببینە

‏”هێز بۆ توركمان دروستبكرێت”‏
ئایدن مەعروف: داوامانكردووە لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگ بە كۆتاكان نەدرێت

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراق ڕایگەیاند، داوایانكردووە ڕێگە نەدرێت لە دەنگدانی…
Total
0
Share