جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کۆتایى مانگ بەگوێرەى کاتژمێر نرخى کارەباى مۆلیدە دیاریدەکەین و پێشەکی پارە وەرناگیرێت.
ئارام ڕەحیم، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەئێستادا نرخى کارەباى مۆلیدە دیارى ناکەن و لە ئەمڕۆوە تاوەکو 30ـى مانگ، هەرکاتێک کارەباى 24 کاتژمێرى گەڕایەوە، دانیشتن دەکەن و نرخ دیاریدەکەن.
وتیشی، وەرگرتنى پارەى پێشەکیمان لابردووە، چونکە بەشێک لە مۆلیدەکان دواى نەمانى کارەباى نیشتمانى، دوو ڕۆژ کاریان بە مۆلیدەکان نەکردووە و دواکەوتوون، ناکرێت وەک ئەو مۆلیدانەى کاریان کردووە، پارە وەربگرن.