بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی: لە زۆرێک لە خوێندنگەکان دایک و باوکی خوێندکاران ناچارکرابوون پارە بدەن

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە زۆرێک لە خوێندنگەکان دایک و باوکی خوێندکاران ناچارکرابوون پارە بدەن، لە کاتێکدا ئەرکی ئەوان نییە هیچ خزمەتگوزارییەک بۆ خوێندنگەکان دابینبکەن.

نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە زۆرێک لە خوێندنگەکان دایک و باوکی خوێندکاران بێزارکرابوون و ناچارکرابوون پارە بدەن، تەنانەت بڕی پارەکەشیان بۆ دیاریکرابوو.

دەشڵێت، ئەوە ئەرکی دایک و باوکی خوێندکار نییە کە پێداویستیی خوێندن بۆ خوێندنگە بەردەست بخات، بەڵکو ئەرکی ئێمەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولستار مەجید: هاورده‌كردنی خورما به ‌فه‌رمی قه‌ده‌غه‌یه‌ و به ‌قاچاغ ئاساییه

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگەری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕبووه‌ له‌ خورمای خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو كه‌…
Total
0
Share