عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژانە 12 کارگەی غاز کاردەکەن و لە ڕێگەی بریکارەکانەوە غاز دەگەیەندرێتە سەرجەم هاووڵاتییان لە گەڕەک و کۆڵانەکانی شاری سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشدا، دڵنیایی دەدەم بە خەڵکی سلێمانی، ئەگەر بریکارەکانیش غازیان نەهێنا، لە بەنزینخانەکان لیترێک غاز بە 500 دینار دابەشدەکرێت.