جەمال كۆچەر: ئەمساڵ تەنها دوو مووچەی دیكەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر مووچە بخرێتە سەر بەغداد چیتر دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نابێتە هەواڵ.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە پرسی گواستنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ سەر بەغداد، حكومەتی هەرێم نەرمی نواندووە و سەردانی شاندەكەی هەرێم پەیوەستە بە گفتوگۆكردن لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی عێراق كە چاوەڕواندەكرێت بكەوێتە سەرەتای ساڵی نوێوە و ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستاش بێت چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ تەنها دوو مووچەی دیكەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکرێت.

بە بڕوای ئەندامەكەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، “ئەگەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغداد چیتر دابەشكردنی مووچە نابێتە هەواڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووانگەی ئابوریی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند

رووانگەی ئابوریی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رۆژێکدا 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند. رووانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی…
Total
0
Share