دیاردەیەکی دەگمەنی گەردوونی ڕوودەدات

کاتژمێر 1:16 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان، کەشتیی ئاسمانیی ڤۆیجەر1 دەبێتە یەکەم تەنی دروستکراوی دەستی مرۆڤ کە یەک ڕۆژی ڕووناکی (25 ملیار و 900 ملیۆن کیلۆمەتر) لە زەوی دووربکەوێتەوە.

کەشتییە ئاسمانییەکە 49 ساڵ بەر لە ئێستا و لە 5ـی ئەیلولی 1979 بەرەو بۆشایی ئاسمان هەڵدرا، لەگەڵ خۆیدا چەندین کۆد و نهێنیی سەر زەوی، مرۆڤ و شارستانییەتی هەڵگرتووە؛ بەو هیوایەی بگات بە دەست ژیانی دیکەی هاوشێوە لە بۆشایی ئاسمان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share