عەبدوڵڵا حاجی مەحمود: حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵێك دەدات كە مووچە بدرێت

عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵێك دەدات كە مووچە بدرێت و لە دوایین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا وەزارەتی دارایی راسپێردرا كە خشتەی مووچە رابگەیەنێت و مووچە دابەشبكرێت”.

راشیگەیاند، حكومەتی عێراق پابەندی رێككەوتنەكان نابێت و ئەوەی لە ئەستۆی حكومەتی هەرێم لەرێككەوتنەكان جێبەجێكردووە و بەغداد دەیەوێت شایستە داراییەكانی هەرێم نەدات.

ئاشكراشیكرد، كورد پێكهاتەیەكی سەرەكییە لە حكومەتی عێراق و ئەگەر ماف و شایستەی دارایی هەرێم نەدات دەتوانرێت بەرامبەر بە بەغداد هەڵوێستی هەبێت و لەو سێ پێكهاتەیەی عێراق لە پڕۆسەی سیاسی بكشێتەوە دۆخی عێراق تێكدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ناونیشانی “ئازادی یان مردن”.. سەرجەم زیندانیانی بادینان مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند

زیندانیانی بادینان لە چاکسازیی گەورانی هەولێر، لە نامەیەکدا مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووە، مانگرتنەکەیان پەیوەستە بە داواکارییان بۆ پێدانی…
Total
0
Share