وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى تەمموز تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریى سەربازى) لە رۆژی پێنجشەممە 7ی ئاب دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.

دەشڵێت، لەم مانگەدا، نزیکەی 74 هەزار ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستمی پرۆژەی هەژماری من هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی دیکەش لە رێگەی سیستمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی باس لە لێكتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەكات

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، “ڕێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ بە‌غداد دە‌رئە‌نجامی دانوستان و گفتوگۆی دوورودرێژی ڕاشكاوانە‌‌ بوو”. نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی قوباد تاڵەبانی لە…
Total
0
Share