بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی لیترێک غاز لە بەنزینخانەکان داببەزێت بۆ 500 دینار.
پێشتر لیترێک غاز لە بەنزینخانەکاندا، بە 575 بۆ 675 دینار بوو و بەپێی سەرچاوەیەک لە نەوت و کانزاکانی سلێمانی، لەمڕۆوە نرخەکەی دادەبەزێت.
ئەو سەرچاوەیە هۆکاری دابەزینەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆریش نرخی دابەزیوە و تۆنێک غاز بووە بە 900 هەزار دینار؛ هەر بۆیە نرخی غازی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونیش دادەبەزێت.