سبەی لەم ناوچانەش كرایە پشوو

قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرماوە سبەی لە ناوەندەكانی خوێندنی هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز و قەزای پێنجوێن پشووی رەسمییە.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما لە سنووری قەزاكەماندا و بەڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن بڕیارماندا سبەینێ یەكشەممە پشووی رەسمی بێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی لە سەرجەم خوێندنگەكانی سنووری هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز و ناو قەزای پێنجوێن پشووی رەسمییە و جگە لەو خوێندكارانەی تاقیكردنەوەی بەرایی پۆلە ناكۆتاكانیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعشێکی دەستگیرکراو لە سلێمانی پەیوەندی بە ڕووداوی بەندیخانەکەی حەسەکەوە هەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو چالاکیدا دوو ئەندامی داعش دەستگیرکراون، کە یەکێکیان پەیوەندی بە ڕووداوەکەی بەندیخانەی غوێرانەوە…
Total
0
Share