لەناو بینای زانکۆیەکدا پارتی خول بۆ کادیرانی دەکاتەوە

لە ساڵیادی دامەزراندنیدا، پارتی زانکۆکان بەکاردەهێنێت و خول بۆ کادیرەکانی دەکاتەوە.

لیژنەی ناوچەی ئاسۆ-زانکۆی پارتی دیموکراتیی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی لە ناو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێک بۆ بەرپرس و کارگێرانی ناوچە و بەرپرس و کارگێرانی رێکخراوەکانی سنووری ناوچە کراوەتەوە.

لە خولەکەدا وانەکان لەلایەن مامۆستایانی زانکۆکەوە وتراونەتەوە، بەبێ گوێدانە ئەوەی زانکۆ تایبەت نییە بە پێگەیاندنی کادیرانی حزبی، بەڵام پارتی بۆ خزمەتی خۆی بەکاریاندەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان: لە چەند رۆژی ئاییندەدا ناوی سوودمەندانی یەکەکانی نیشتەجێبوون رادەگەیەندرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەڵێنیداوە لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دۆسیەی راگەیاندنی…
Total
0
Share