بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر کۆبوونەوە؛ پرسی بژێویی هاووڵاتییان باسی لێوەکرا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی هەردوولا بەڕێوەچوو، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکران و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و کۆمەڵ کرایەوە، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵک.

پرسی ژیان و بژێویی هاونیشتمانییان باسی لێوەکرا و هەردوولا دووپاتیان کردەوە، پێویستە حکومەت هەنگاوی کرداری و بەپەلە بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکان بنێت.

سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بافڵ جەلال تاڵەبانی و مامۆستا عەلی باپیر جەختیان لە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانە کردەوە، بە شێوەیەک هەرێمی کوردستان بەشێک بێت لە چارەسەر تاوەکو لە لێکەوتە نەرێنییەکان پارێزراو بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share