د. نەرمین مەعروف: تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق هەژماری منی قبوڵنەکردووە

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق پرۆژەی هەژماری منی قبوڵنەکردووە.

د. نەرمین رایگەیاند، هەرچەندە حکومەتی هەرێم پرۆژەی هەژماری منی دەستپێکردووە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی عیراق ئەم هەژمارەی قبوڵنەکردووە.

وتیشی، حکومەتی عیراق بەپێی رێکارە یاسایی و ژمێریارییەکان پارەی خۆی ناخانە بانکی ئەهلییەوە، بەڵکو دەیخاتە بانکی حکومیەوە.

ئەمە لە کاتێكدایە بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرۆژەی هەژماری من رەتکرایەوە و دەست بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆكاری گرانبوونی مریشك ئاشكراكرا..‏ “هەموو شتێك گران بووە و‏ زۆربەی مریشكەكانیش دەمرن”‏

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشکەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و هۆکارەکانی ئاشکرادەکات، بەپێی ڕوونکردنەوەکە یەکێک لە هۆکارەکان لەناوچوونی…
Total
0
Share