ئاسایشی سلێمانی شكستپێهێنانی پیلانێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

لە ریزەکانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان هەڵاتووە فۆتۆ: ئەرشیف

ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شكستی بە پیلانێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر هێناوە و دوو بازرگانی ئەو ماددەیەش دەستگیركراون.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لە درێژەی كار و چالاكییەكانیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانانی ئەو ماددانە، لە دوو چالاکیی جیادا دەستبەسەر بڕی (139) کگم ماددەی هۆشبەری جۆری (کریستاڵ)دا گیرا.

چالاكییەكان لەژێر سەرپەرشتیی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەنجامدراون و بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی لە چالاکی یەکەمدا دوای لێکۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون و چاودێریکردن، هێزەکانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەر لە ڕۆژی (2022/9/9) دەستیان بەسەر بڕی دوو کگم ماددەی (کریستاڵ )دا گرت، تۆمەتبارێکیش بەناوی (ک.ک.ر.) دەستگیرکرا.

تۆمەتبار لەدایکبووی ساڵی 1976ی شاری کەرکوکە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (لکزس)ی لاندگرۆزی پێبووە و لەسەر ڕێگای ( سلێمانی-كەركوك ) دەستگیرکراوە.

ڕوونیشیكردەوە، بەپێی زانیارییەکان ئەو ماددانە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابوون.

لە چالاکی دووەمدا، هێزەکانی ئاسایش پاش لێکۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاریی وورد، لە ھەمان ڕۆژدا لەناو شاری سلێمانی لە ماڵێکدا دەستیانگرت بەسەر بڕی (137) کگم ماددەی (کریستاڵ لە جۆری شل) کە لەناو دەبە شاردرابووەوە، تۆمەتباریکیش دەستگیرکرا، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.

دەشڵێت، تۆمەتبار بەڕەگەز کوردە و لەدایکبووی ساڵی 1994ی کەرکوکە بە ناوی (ع.د.ع.).

ئاسایشی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە، تۆمەتباران بەنیازبوون لە سلێمانییەوە کریستاڵەکە بگوازنەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

 وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پاسی خوێندکارانەوە ڕێنمایی نوێ بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

تەلار لەتیف: هەر لێپرسراو و كادرێكی یەكێتی توندوتیژی بەرامبەر ژن بكات، سڕ دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share