قائیمقامیەتی پێنجوێن: ئەمڕۆ بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکرێت

قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن ڕایگەیاند، بەنزینی 750 دیناری گەیشتووەتە قەزاکەیان و ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی ئابی 2026 لە بەنزینخانەی ئاسیا دابەشکردنی دەستپێدەکات.

ڕوونیشیکردەوە، دابەشکردنی بەنزین ڕۆژانە لە کاتژمێر 6:30ـی خولەکی بەیانی تا 12:00ـی شەو بەردەوام دەبێت. بەپێی ڕێنماییەکان بڕی 50 لیتر بەنزین بەبێ جیاوازی و بەپێی نۆرە بە شۆفێران دەدرێت و بەهیچ شێوەیەک بەنزین بۆ هیچ شۆفێرێک ناکرێتە دەبەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share