سبەی شاندی باڵای هەرێم سەردانی بەغداد دەكات

شاندی باڵای هەرێم ئەرشیف

بڕیارە سبەی شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد بكات.

سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی فەرمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 8ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، بڕیارە‌ سبە‌ینێ وە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە‌ سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌ردانی بە‌غدا بكات.

وتیشی، مەبەست لە سەردانەكە “بە‌ردە‌وامیدانە بە‌ گفتوگۆكان و گە‌یشتن بە‌ڕێككە‌وتن لە‌بارە‌ی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان و بە‌تایبە‌ت پرسی دارایی و جێگیركردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان لە‌ پرۆژە‌یاسای بودجە‌ی 2021ی عێراق”.

سەردانەكە لەكاتێكدایە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەرسێ لایەنی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و تیایدا بڕیاردرا “به‌زووترين كات‌ شاندێكى باڵاى سياسى و حكوميى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غداد بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان بۆ‌ گه‌يشتن به‌ ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تايبه‌تيش بابه‌تى ماف و شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جێگيركردنيان له‌ پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا”.

هەر ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران داوایكرد، “خولێكی نوێی گفتوگۆكان” لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەربارەی موچە ئەنجامبدرێت، وەك ئەوەی وتەبێژی حكومەتی عێراق ئاشكرایكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ى حكومه‌ت بۆ خوێندكارانى دابینده‌كات

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پاره‌یه‌ى حكومه‌ت كه‌ وه‌كو مینحه‌ بۆ خوێندكاران…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا بۆ هاوبەشانی بازرگانی لە سلێمانی: قەرزەکانتان نەدەنەوە کارەباکەتان دەبڕین

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاوبەشانی کارەبای بازرگانی لە سلێمانی دەکاتەوە، داوادەکات قەرزەکانیان پاکتاو بکەن ئەگەرنا کارەباکەیان دەبڕدرێت.…
Total
0
Share