تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی وەرگەڕا و مەترسی كەوتنەوەی ئاگر هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لە فولكەی پەری دەریا لەناو شاری دەربەندیخان وەڕگەرا و بەهۆی رژانی سووتەمەنییەكەیەوە مەترسیی كەوتنەوەی ئاگر هەیە.

لە راگەیەندراوەكەی هاتوچۆی دەربەندیخاندا هاتووە، شۆفێری تانكەرەكە سەلامەتە و بەهۆی رژانی سووتەمەنییەكەیەوە مەترسیی كەوتنەوەی ئاگر هەیە و داوا لە هاوڵاتییان دەكەین لە شوێنی رووداوەكە دووربكەونەوە.

دەشڵێت، “لە ئێستا رێگا نادرێت بارهەڵگر لەو رێگایە هاتوچۆ بكات و تیمەكانمان لە شوێنی رووداوەكەن و هەوڵدەدەن بە زووترین كـــات هاتوچۆكردن لە رێگاكە ئاساییبكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی لەدوای 18 کاتژمێر پەیامێکی بێ سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکانی بۆردومانەکەی عەربەت بڵاوکردەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەدوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 18 کاتژمێر بەسەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت پەیامێکی بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share