لەسەر ڕێگەی خەبات-هەولێر، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ ئەندامی خێزانێک گـ.ـیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکە لەڕێگەی گەڕانەوە بۆ هەولێر، دوای دەرچوون لە خەبات وەرگەڕاوە کە شەش کەسی تێدابووە سێ کەسیان گـ.ـیانیان لەدەستداوە، سێ کەسەکەی دیکەش بـ.ـریندارن.
وەعد عەبدولکەریم، کەسی نزیکی ئەو خێزانە دەڵێت، ئەو خێزانە بۆ میوانی چووبوونە موسڵ و بڕیار بوو ڕۆژی هەینی بچنە عومرە، بەڵام لەڕێگەی گەڕانەوەیاندا بۆ هەولێر، ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە.