تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی كرا

لە هەولێر تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی كرا و بریندار هەیە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كراوە.

بەپێی زانیارییەكان، تەقەیەكی زۆر لە ماڵی سەركردایەتییەكەی یەكێتی كراوە و بەو هۆیەوە پاسەوانێكی بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

تەقەكان لە نزیك كاتژمێر 2:00ی بەرەبەیان كراون و پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەڵێت، “تەقەیەكی زۆر لە ماڵی سەركردایەتییەكەی یەكێتی كراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە سەبارەت بە لیژنەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، کاری لیژنەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێلیان رێکخستووەتەوە و لەمەو بەدوا بە شێوازێکی دیکە کاردەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share