رێکخراوە مەدەنی و رۆشنبیرییەکان: ئەوەی لە حەلەب روودەدات هەوڵێکە بۆ شکاندنی کەرامەتی مرۆڤی کورد

رێکخراوە مەدەنی و رۆشنبیرییەکانی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بە دروشمی “هاوارێک بۆ ویژدانی جیهان و پاراستنی شکۆی نەتەوەیی کورد لە حەلەب” بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا هاتووە، “لە کاتێکدا جیهان باس لە ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ دەکات، خوشک و براکانمان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی شاری حەلەب، رووبەڕووی شەپۆلێکی دڕندانەی رەشەکـ.ـوژی و هـ.ـێرشی بێبەزەییانە بوونەتەوە”.

ئەوەش هاتووە، “ئەوەی لەوێ روودەدات، تەنیا هـ.ـێرشێکی سەربازی نییە، بەڵکو هەوڵێکی پلان بۆ دارێژراوە بۆ سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیەک و شکاندنی کەرامەتی مرۆڤی کورد کە مێژوویەکی درێژی لە تێکۆشان و پێکەوەژیان هەیە.”

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، “گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان یەک جەستەیە، هەر هـ.ـێرشێک بۆ سەر شکۆی کورد لە حەلەب، بـ.ـریندارکردنی هەستی هەموو کوردێکە لە جیهان.”

بانگەوازیش بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و هێزە نێودەوڵەتییەکان دەنێرێت و دەڵێت، “بێدەنگیی ئێوە لە ئاست ئەم تاوانە دژە مرۆییانە، نیشانەی پرسیار دەخاتە سەر هەموو ئەو درووشمانەی بۆ داکۆکی لە مافی مرۆڤ بەرزی دەکەنەوە.”

ئەو رێکخراوە مەدەنییانەی هەرێمی کوردستان داوا لە هێزە جیهانییەکانیش دەکەن، ناوچەی “دژە فڕین و پاراستنی نێودەوڵەتی” بۆ ئەو ناوچانە [گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە] دابین بکرێت تاوەکو رێگری لە جینۆسـ.ـایدێکی دیکە بکرێت.

لە درێژەی بەیاننامە هاوبەشەکەدا بانگەوازیش ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کراوە تێیدا هاتووە، “داوا لە هەموو تاکێکی کورد و چالاکوانان دەکەین، بە زمانێکی ئاشتییانە و شارستانییانە لە شەقام و سۆشیاڵ میدیا ببنە دەنگی مەزڵومییەتی شێخ مەقسوود، با جیهان بزانێت کە کورد خاوەنی هەیە و شکۆی نەتەوەیی ئێمە هێڵی سوورە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: بەشێک لە داهاتی ناوخۆی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەشیک لەداهاتی ناوخۆی مانگی شوباتی ئەمساڵ خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق. وەزارەتی…
Total
0
Share