تەكیە.. پەیکەری یەکێک لە میرەکانی بابان سوتێنرا

لە دەربەندی بازیانی سەر بە ناحیەی تەکیە، پەیکەری عەبدولڕەحمان پاشای بابان سوتێنرا، نازانرێت كێ و بە چ ئامانجێك كارەكەی ئەنجامداوە.

مەمەد ڕەشید، بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “شەوی ڕابردوو پەیکەری عەبدولڕەحمان پاشای بابان سوتێنراوە، بەڵام زانیاریمان لەسەری نییە و ئێستا سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارین، بزانین کێ ئەو کارەی کردووە و مەبەستی چیبووە”.

عەبدولڕەحمان پاشای بابان، لە سالی 1789 بووە بە میری میرنشینی بابان، بە میرێكی لێهاتوو و بەتوانا دادەنرێت لە مێژووی میرنشینی باباندا، كەڵكی لە ناكۆكیی نێوان دەسەڵاتی قاجاریی ئێران و توركە عوسمانییەكان وەرگرتووە بۆ پتەوكردنی پێگەی میرنشینەكەی.

پێشتریش پەیکەری فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە لە شاری قەڵادزێ سوتێنرا، کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی دەسەڵاتێکی کوردی لە نیوەی یەکەمی سەدەی هەژدەدا، بەر لە دروستبوونی میرنشینی بابان.

بابەتی پێشتر

کۆڵبەرێک لە ترسی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران خۆی خستە ڕوبارێکەوە و خنکا

بابەتی دواتر

لە کەلار پێوەری زیرەکی کارەبا کەوتەکار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share