لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕادەستی بەغداد دەکرێت

بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم وەزارەتەکان سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەن و ئەگەر هەیە لەم هەفتەیەدا ڕادەستی بەغداد بکرێت.

سەرچاوەیەک لە گەنجینەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سیستمی پەیرۆڵ بۆ لیستی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کارا کراوە و تاوەکو ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە، هەموو وەزارەتەکان لیستی مووچەکانیان لە سیستمی پەیرۆڵ داخڵ دەکەن.

وتیشی، دواتر لە بەشی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وردبینی بۆ لیستەکان دەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممە لیستەکە و تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی پەروەردە: پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری کێشەی دامەزراندنی وانەبێژانی چارەسەر نەکردووە

جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کە تایبەت بە خوێندنەوەی…
Total
0
Share