نرخی زێڕ دابەزی

پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ نرخەکەی رووی لە دابەزین کرد.

ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و هەر ئۆنسەیەک، بە دوو هەزار و 883 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ، 46 دۆلار نرخەکەی دابەزیوە.

هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێمیش نرخی زێڕ رووی لە دابەزین کردووە و لەئێستادا نرخەکەی بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 521 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 610 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 638 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 795 هەزار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: هیچ بڕیارێک بۆ راگرتنی جوڵەی بازرگانی لەلایەن ئێرانەوە نەدراوە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێک بۆ راگرتنی جوڵەی بازرگانی لەلایەن ئێرانەوە نەدراوە. نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری…
Total
0
Share