ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەی کەلار بۆ ڕزگاری کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی بە ستوونێکی ڕووناکیدا کێشا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەنێوان هەردوو قەزای کەلار و ڕزگاری، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی بە ستوونێکی ڕووناکیدا کێشا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا – کراون .لە قەزای ڕزگارییەوە بۆ قەزای کەلارهاتووە، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوو و خۆی بە ستوونێکی ڕووناکیدا کێشا، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە لەدایکبووی ساڵی 2002ە، برینداربوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: دۆخی شەنگال ئارامە و “كۆتایی بە زیادەڕۆییەكان ‏هێنراوە”‏

دوای سەردانی بەرپرسە سەربازییەكانی عێراق بۆ شەنگال، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دڵنیایی لە ئارامیی دۆخی قەزاكە دەدات. ئەمڕۆ شاندێکی…
Total
0
Share