داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی، لە ڕۆژی 1ـی 8ـی 2026ـەوە تاوەکو 7ـی 8ـی 2026، حەوت ملیار و 567 ملیۆن و 216 هەزار و 446 دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی بڵاوکردەوە، کە حەوت ملیار و 567 ملیۆن و 216 هەزار و 446 دینار بووە و 69%ـی بەشێوەی نەختینەیە و 31%ـیشی بەشێوەی چەكە.
ڕۆژی 15ـی 12ـی 2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.