کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن و سبەینێ چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا دەبێت ,پلەکانى گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .”

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بە (2-4) پلە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانى  ئەمڕۆ”.

سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرما کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد، “هەولێر: 44پلەى سیلیزى، سلێمانی:40 پلەى سیلیزى، دهۆک41: پلەى سیلیزى، کەرکوک:45 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:44 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران:30 پلەى سیلیزى، زاخۆ:42 پلەى سیلیزى، سۆران:40 پلەى سیلیزى، گەرمیان:46 پلەى سیلیزى دەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوئێن لەسەر دۆسییەی خۆسوتاندنی هاوڵاتییە ڕۆژهەڵاتییەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ڕوداوی خۆسوتاندنی هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، “بە دەم پەنابەرەکەوە چووین و بە…
Total
0
Share