سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆببێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ بڕیار و راسپاردەكانی دووەمین دیداری یەكێتی بکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێش بەڕێوەچوونی دیداری یەکێتی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبووەوە بڕیاربوو رۆژێک پێش دیدارەکە سەرکردایەتیی یەکێتیش کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی ئامادەکارییەکان بۆ دیدار دواخرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت، بەشێکی کۆبوونەوەوەکە بۆ هەڵسەنگاندنی بڕیار و راسپاردەکانی دیدار تەرخاندەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینیی سلێمانى: هیچ حاجییەکى سنوورى سلێمانى لە فەریزەى حەجى ئەمساڵ گـ.ـیانی لەدەستنەداوە

بەڕێوەبەرى گشتیی ئەوقاف و کاروبارى ئایینیی سلێمانى ئاشکرایدەکات، تاوەکو 10ی ئەم مانگە سەرجەم حاجییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگەڕێنەوە.…
Total
0
Share