ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، نمووچە بەبێ کێشە ڕەوانە دەکرێت، هەروەها لە ڕابردوو عێراق قەرزی زۆری لەسەر بووە و مووچەش دابەشکراوە.
پۆڵا شـ.ـەهید سیروان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە نەناردن یان دواکەوتنی مووچەی مانگی تەمموز دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە و مووچە بەبێ کێشە دێت.
وتیشی، لە بودجەکانی پێشتر، عێراق قەرزی زۆری لەسەر بووە و مووچەش بەبێ کێشە دابەشکراوە، ئەوانەشی ئەو دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە، تەنیا مەبەستیان ئەوەیە مووچە درەنگتر ڕەوانە بکرێت.