بەڕێوەبەری ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئابوریی کوردستان، ڕایگەیاند، ئێستا چینی مامناوەند نەماوە تەنیا هەژار و دەوڵەمەند هەن.
حیسام حەکیم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئابوریی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەدوای ساڵی 2013ـەوە، گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دروستبووە و کاریگەریی زۆر نەرێنی خستووەتە سەر ژیانی هاوڵاتییان، داهاتیان بەجۆرێک دابەزیوە بەشێکی زۆریان ئەو مووچەیەی وەریدەگرن دەبێت قەرزەکانیانی پێبدەنەوە.
وتیشی، “ئێستا چینی مامناوەند نەماوە و بوون بە هەژار واتە تەنیا چینی مامناوەند و دەوڵەمەند هەن لە هەرێمی کوردستان، ڕێژەی بێکاری و هەژاری زیادیکردووە”.
لەبارەی چۆنێتیی بەڕێوەبردنی داهات بەشێوەیەکی دروست، حیسام حەکیم، وتی، دەبێت هاوڵاتی هەوڵبدات لە هەندێک بابەتی ژیانی دەستبگرێتەوە و ئەو زیادە خەرجییانەی پێشتر هەیبوو کەمیبکاتەوە لە خواردن، جلوبەرگ، میوانی، ئاو، کارەبا، بابەتی خوێندن بۆ منداڵ و چەند بابەتێکی دیکە و خۆی لەگەڵ دۆخەکەدا بگونجێنێت.