بەریتانیا تەنها بەشی نۆ ڕۆژ گازی ماوە

راپۆرتێکی بەریتانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات یەدەگی گازی بەریتانیا لە نۆ ڕۆژی دیکەدا تەواودەبێت.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بەریتانیا گەیشتووەتە نزمترین ئاستی گازی یەدەگ لە هەموو ئەوروپادا، هۆشداریش دەدات کە ئەگەری هەیە ئەو وڵاتە لەم زستانەدا ڕووبەڕووی سێ کاتژمێر بڕانی کارەبا ببنەوە کە بەپێی پلان دەبێت و هۆکارەکەی کەمی گازە.

کۆمپانیا بریتش گاز ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەریتانیا تەنها نۆ ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ دابینکردنی گاز و کردنەوەی شوێنێکی گەورە بۆ یەدەگی گاز.

کۆمپانیای  Centrica ڕایگەیاندووە، بەریتانیا نزمترین ئاستی یەدەگی گازی تۆمارکردووە لەناو وڵاتانی ئەوروپادا، بەرامبەر ئەڵمانیا کە گازی یەدەگی بۆ ماوەی 89 ڕۆژ، فەرەنسا بۆ ماوەی 103 ڕۆژ و هۆڵەندا بۆ ماوەی 123 ڕۆژ هەیە.

بابەتی پێشتر

روسیا ئامادەكاری بۆ كارپێكردنی یەكەم مانگی دەستكردی تایبەت بە ئینتەرنێت دەكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا بۆ هاوبەشانی بازرگانی لە سلێمانی: قەرزەکانتان نەدەنەوە کارەباکەتان دەبڕین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share