وەزارەتی کارەبا: داشکاندنی 50% بۆ قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی ڕووناکی دەکرێت

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، داشکاندنی 50% بۆ قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی ڕووناکی دەکرێت.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داشکاندن بەڕێژەی تاوەکو 50% بۆ قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی ڕادەگەیەنین کە لەنێوان 3ی ئاب بۆ 10ی ئەیلولی 2026، جێبەجێدەکرێت.

دەشڵێت، داشکاندنەکە تەنیا قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی دەگرێتەوە و پارەی پسوڵەکانی ڕووناکی ناگرێتەوە، بۆ سوودمەندبوون لەم داشکاندنە، هاوبەشان پێویستە بە یەکجار تەواوی بڕی داشکێندراوی قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی بدەن.

ئەوەش دەخاتەڕوو، وەک بەشێک لە ئامادەکارییە تەکنیکییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم داشکاندنە، پارەدانی کارەبا لە ڕێگەی ئی-پسوڵە و هۆبەکانی فرۆشیاری وزە بۆ ماوەیەکی کاتی بەردەست نابێت لەنێوان 30 تەمموز بۆ 3ی ئاب، داوا لە هاوبەشان دەکەین کە پارەی پسوڵەکانی ڕووناکی پێش 30ی تەمموز بدەن، بەر لەوەی خزمەتگوزاریی پارەدان بۆ ماوەیەکی کاتی بوەستێت،  ئەمەش بۆ لەبەرچاوگرتنی ماوەی پارەدانی 50 ڕۆژی کارەبایە کە دەبێتەهۆی دادپەروەری لە پڕۆسەی پارەدان لەنێوان هاوبەشاندا.

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، ئەم داشکاندنە بۆ دوایین جارە ئەنجامبدرێت لەسەر قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی کە تیایدا هاوبەشانی پڕۆژەی ڕووناکی و دەرەوەی ڕووناکی دەتوانن بەم ڕێژانە سوودمەندبن:

– 50% داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی.

– 25% داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری جگە لەو هاوبەشانەی کە فیدەری تایبەت بەخۆیان هەیە.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share